١٠ شوبات ٢٠١٩ - ٢٠:٥٧
خاشقچی بەفەرمانی راستەوخۆی محمد بن سەلمان کوژراوە

بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧/٢/٢٠١٩ تیمی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە کەیسی خاشقچی ئاشکرایان کرد

لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، کوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی لەلایەن بەرپرسانی سعودیە پلانی بۆدانراوە و جێبەجێشکراوە.

خاشقچی لە لایەن بەرپرسانی سعودیەوە پلانی کوشتنی دانراوە

بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧/٢/٢٠١٩ تیمی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە کەیسی خاشقچی ئاشکرایان کرد،" خاشقچی لە لایەن بەرپرسانی سعودیەوە پلانی کوشتنی دانراوە و هەر ئەوانیش جێبەجێیان کردوە".

لەمبارەیەوە ئاجنس کۆڵمارد ئەندامی تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت،"بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەتورکیا کۆمکردوەتەوە دەرکەوتوە جەمال خاشقچی رۆژنامەنوس بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە و بەپلانی بەرپرسانی سعودیە کوژراوە".

وتیشی مانگی ئۆکتۆبەری رابردو بەرپرسانی سعودیە بۆماوەی 13رۆژ بەربەستیان بۆ لێکۆڵینەوەکانی تورکیا دروستکرد و دوایانخست.
جەمال خاشقچی بەفەرمانی راستەوخۆی جێنشینی سعودیە محمد بن سەلمان کوژراوە
ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە،"جەمال خاشقچی بەفەرمانی راستەوخۆی جێنشینی سعودیە محمد بن سەلمان کوژراوە و تەرمەکەی پارچە پارچە کراوە و تا ئێستا شوێنی ونکردنەکەی نەزانراوە".

رۆژی دووی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو هەواڵی کوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی بڵاوبویەوە و لەتەواوی جیهانەوە پەنجەی تۆمەت بۆ محمد بن سەلمان شازادەی جێنشینی عەرەبی سعودیە راکێشرا.